هۆشداری توند دەدرێتە ئەو كەسانەی هەوڵی شكستپێهێنانی قەدەغەی هاتوچۆ دەدەن

04/04/2020 عێراق

نەوا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق باس لەوەدەكات هەندێك كەس و لایەن لە هەوڵی ئەوەدان شكست بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بهێنن، لەو رووەشەوە هۆشداری توندیان پێدەدات.
عەبدلكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندووە، فەرمان بە هێزە ئەمنیەكان كراوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان رێگری لە هەموو هەوڵێك بكەن كە مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێدەكرێت.
وتیشی، ئەو كەسانەی لە هەوڵی شكستپێهێنانی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆدان، ئەو كارەیان بە دەرچوون لە یاسا دادەنرێت و روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.
تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراون، لەو ژمارەیە 56 كەس گیانیانلەدەستداوە و 259 كەسیش چاكبونەتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group