ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 300 هەزار كەسی تێپەڕاند

04/04/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 300 هەزار كەسی تێپەڕاند و لە فەرەنساش لە ماوەی 24 كاتژمێرێدا زیاتر لە هەزار تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە تەندروستیەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی 24 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراون و كۆی تووشبوان گەیشتوەتە 301 هەزار كەس.
بەهۆی كۆرۆناوە لە دوێنێوە 769 كەس لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە مردوون بۆ هەشت هەزار و 173 كەس بەرزبوەتەوە.
لە لایەكی ترەوە ژمارەی توشوبوانی كۆرۆنا لە ئیتالیا گەیشتوەتە 124 هەزار و 632 كەس و زیاتر لە 15 هەزار كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە مردوون.
هەرچی فەرەنسایە كە بە خێرایی ئامارەكانی تووشبوون و گیان لەدەستدان تێیدا بەرزدەبنەوە، لە دوێنێوە هەزار و 53 كەس لەو وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون و حەوت هەزار و 788 حاڵەتی نوێش تۆمار كراون، بەوەش كۆی تووشبوان گەیشتوەتە 89 هەزار و 953 كەس و لەو ژمارەیە حەوت هەزار و 560 كەس گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group