قەڵادزێ... بڕێكی زۆر لە خواردنەوەی كحولی دەستیبەسەردا گیرا

08/04/2020

نەوا
پۆلیسی راپەڕینی بڵاویكردەوە، كە هێزەكانیان لە ناو ماڵێكدا دەستیان بەسەر بڕێك خواردنەوەی كحولیدا گرتووە كە بە شێوەی نایاسایی مامەڵەی پێوەكراوە.
راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، سەرەڕای بەجێگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ هێزەكانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەسهێنانی زانیاری و بەدواداچون لە گەڕەكی ئاشتی لەناو ماڵێك دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی كحول كە خاوەن ماڵەكە بەشێوەیەكی نایاسایی فرۆشتویەتی.
ئاماژە بەوەشكراوە، دیارترین لەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە ( عارەق ، جن، ویسكی ، ڤۆدگا ، بیرە) لەگەڵ بڕێكی تر لە خواردنی بەسەرچوو، دواتر خاوەنی ماڵەكە بە ماددەی 240 لە یاسایی سزدانی عیراقی راگیركرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group