ئەنجومەنی دادوەری بڕیارێكی بۆ دادگاكانی هەرێم دەركرد

08/04/2020

نەوا
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە راگڕتنی كارپێكردنی (اقاف العمل) تایبەت بە تانەلێدان بە حوكم و بڕیارەكانی دادگاكان، كە لەڕۆژی 12-3 هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی پشووی فەڕمی دەرچوە و داواش دەكات ماوە راگیراوەكان كاری پێبكرێتەوە لەگەڵ یەكەم رۆژی دەوامی فەرمی.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبۆوە و لەبڕیارێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دادگاكانی تێهەڵچونەوەی لەهەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك/گەرمیان كردوە، بڕیاریدا بە راگڕتنی كارپێكردنی (اقاف العمل) تایبەت بە تانەلێدان بە حوكم و بڕیارەكانی دادگاكان، كە لەڕۆژی ۱۲ی ئادار هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی پشووی فەڕمی دەرچووە و داواش دەكات ماوە راگیراوەكان كاری پێبكرێتەوە لەگەڵ یەكەم رۆژی دەوامی فەرمی.
داواش دەكات، دادگاكان لەدوای دەستبەكاربوونەوەیان وادەیەكی نوێ بۆ دادبینی و دادگایی كردن دیاری بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group