نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، "له كۆبوونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاره‌كه تاوه‌كو 24ی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه‌و جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ دراون".
ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پارێزگای كه‌ركوك له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رده‌وامی رێكاره‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید ١٩) رۆژی 18ی نیسانی 2020 له بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ڕێوه‌چو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پێشوی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تاوه‌كو 24ی نیسانی 2020ه‌و هه‌روه‌ها بڕیاردا به كردنه‌وه‌ی دوكان و فرۆشگاكانی خوارده‌مه‌نی و ماركێته‌كان تا كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌روه‌ها ھۆتێل پلازا بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه‌ركوك كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه دیاریكراو بڕیاریش درا به ئاماده‌كردنی 16 شوقه له گه‌ڕه‌كی كۆبانێ و شۆراو بۆ ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ی كه به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێوسته كه‌ره‌نتین بكرێن، جگه له‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بڕیاردراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی به‌رنامه و پلانی ئیداره‌ی شاره‌كه بۆ رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.