نه‌وا
به‌شێك له كادر و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له دوای رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاواره‌بوون رایانگه‌یاند، درێژه‌كێشانی بێ باكیی حزب و حكومه‌ت به‌رامبه‌ریان، كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیاندا، ئه‌و كادر‌و لایه‌نگرانه‌ی پارتی ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، "دوای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و بۆ جارێكی تر جێهێشتنی ماڵ و ئاواره‌بوونیان، وا بۆ سێ ساڵ ده‌چێت، پرسی شار و خه‌ڵكه‌كه‌یان به جۆرێك فه‌رامۆش كراوه خه‌ریكه ده‌گه‌ن به‌و گومانه‌ی كه نه ره‌نجی تێكۆشه‌ران و نه داهاتووی كه‌ركوك به لای حزبه‌كه‌یان و حكومه‌ت گرنگ نه‌بێت.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، "وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی نه‌پرسیوه‌ته‌وه كه قوربانیی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی پاش رووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رن، كه‌م ئاواره‌ی به‌هه‌ڵوێستی پارتی هه‌بووه له هه‌ولێر به جۆرێك له جۆره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حزبه‌وه رووبه‌ڕووی فشار و بێ موبالاتی ده‌زگا جۆراوجۆره‌كان نه‌بووبێته‌وه، كه له هه‌مووی ناخۆشتر فه‌رامۆشكردن و لێنه‌پرسینه‌وه‌یانه".
باسیان له‌وه‌شكردووه، "درێژه‌كێشانی ئه‌و دۆخه و بێ باكیی حزب و حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌رانه، كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته ده‌ستپێكی روو هه‌ڵماڵینی زۆر راستی كه ئازاره‌كه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تیی پارتی كوشنده ده‌بێت."
ئه‌و كادر و لایه‌نگره ناڕازییانه وتوشیانه، "ده‌بوو پێش هه‌ر لایه‌نێكی تر پارتی بیری له چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دۆخی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردبایه‌وه، به‌داخه‌وه كه هه‌ر بیریشی لای نه‌بووه. بۆیه ئه‌م نیگه‌رانییانه ئه‌گه‌ر به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن، به‌ره‌و دۆخی نه‌خوازراو ده‌ڕۆن و په‌رده له‌سه‌ر زۆر راستی تر هه‌ڵ ده‌ماڵن".