نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان چاوه‌روانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه بنێڕێت. وه‌زیری پلاندانانیش ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنی 2019ی تایبه‌ت به نه‌وت و بودجه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان و له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت، داوای كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌و شانده‌ی چۆته به‌غدا، به‌ڵام سه‌رباری قه‌یرانی كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ی هه‌یه هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دۆخه‌كه‌ی داوه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی: "له رۆژی 16-4-2020 له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بڕیار ده‌رچووه بۆ راگرتنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له 19ی نیسان ئێمه وه‌ك تیمی كوردستانی چوونه‌ینه به‌غدا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و دواتر له‌وێوه نوسراو به‌رزكرایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ی بودجه‌ی كوردستان بنێردرێت و ئومێد ده‌كه‌ین له‌منزیكانه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرینه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئێمه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تری غاز و كاره‌با و خانه‌نشینی و ده‌روازه‌كان گفتوگۆمان كردووه‌و چونه پێشه‌وه هه‌یه له گفتوگۆكان".
دواتر دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ به‌غداو ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌مان بووه ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ین كه له 2019وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه كه هه‌رێم ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت بداته عیراق و عیراقیش ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش تا ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.