كه‌ركوك.. 45 عه‌مره‌كار دوای دوو هه‌فته‌ كه‌رنتینیان جێهێشت

26/04/2020

نه‌وا
ئه‌و 45 عه‌مره‌كاره‌ی كه‌ركوك كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سعودیه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ كه‌ره‌نتین كرابوون، كه‌رنتینیان جێهێشت.
له‌و باره‌وه‌ زیاد خه‌ڵه‌ف جبووری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌ركووك رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و عومره‌كارانه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووكن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سعوودیه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كه‌ره‌نتین كرابوون.
وتیشی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی دووه‌می ئه‌و عومره‌كارانه‌ له‌ به‌غدا، ده‌ركه‌وت هیچ كه‌سێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرونا نین، بۆیه‌ بڕیار درا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group