نه‌وا-لاڤه كورده
شه‌وی رابردوو ته‌رمی به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، كه زیاتر له مانگێكه له ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ده‌ستداوه، گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ئه‌و برینداره‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، كه ناوی زانا حه‌مه‌ئه‌مین ساڵح بوو، له رۆژی 21/3ی ئه‌مساڵ نێردرابوو بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه نه‌توانرا له‌كاتی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه، دواتر به‌هاوكاریی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند لایه‌ك توانرا شه‌وی رابردوو 28-4-2020، له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ته‌رمه‌كه‌ی بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان.