نه‌وا
رۆژی یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆی بۆناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پارێزگاكه به‌هۆی ئه‌وه‌یه له 72 كاتژمێری رابردو، 14 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و پرسه هه‌بوه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یه هه‌یه ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاوببێته‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌روازه‌كانی شار داده‌خرێن و زۆربه‌ی شوێن و دوكانه‌كانیش جارێكی دیكه داده‌خرێن و ماوه‌ی 48 كاتژمێریش دیاریكراوه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه.
عومران جه‌مال ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاندووه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ له‌ناو شار و له‌نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی تریش دراوه و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات به‌توندی سزاده‌درێت، راشیگه‌یاند، بریاره‌كه له رۆژی دوشه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 9ی ئایار به‌رده‌وامده‌بێت.