نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه موچه‌ی خانه‌نشینان كه‌مبكرێته‌وه و واده‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌شی راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی باس له‌كه‌مكردنه‌وه و بڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كه‌ن دورن له‌ڕاستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موچه‌ی مانگی نیسانی 2020ی خانه‌نشینان وه‌ك خۆی و به‌بێ كه‌مكردنه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویست ئاماده‌كراوه.
پێشتر به‌شێك له میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبوه‌وه، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت وه‌ك هه‌نگاوێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، موچه‌ی خانه‌نشینان و به‌شێكی تر له موچه‌خۆران كه‌مبكاته‌وه.