نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، دو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دو نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كییان بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بو به‌وهۆیه‌وه بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وتووه، "كۆی گشتی چاكبووه‌كان له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 217 كه‌س".