بەریتانیا.. ژنێكی بالاپۆش وەك دادوەر دەستنیشانكرا

29/05/2020 جیهان

نەوا
بۆ یەكەمجار ژنێكی باڵاپۆش لە بەریتانیا وەك دادوەر دەستنیشانكرا، كە پسپۆڕە لە بواری مافەكانی خێزان لە ئیسلامدا.
خانمە پارێزەرێك بە ناوی رافیا ئەرشەد، كە زیاتر لە 17 ساڵ ئەزمونی لە بواری پارێزەری هەیە وەك دادوەری ناوچەیی لە میدلاند دەستبەكار دەبێت.
رافیا باسی لەوەكردووە، وەك سەركەوتنێكی كەسیی لە وەرگرتنی ئەو پرسیارێتیە ناڕوانێت و هیوای خواستووە ئەو سەركەوتنە ببێتە هۆی هاندانی كەسانی تری وەك ئەو كە لە نەتەوەی جیاوازن.
ئەو خانمە یاساناسە پسپۆری بواری مافەكانی خێزانە لە ئیسلام و زیاتر لەو بوارەدا كاری كردووە.
هاوكات ژوری یاسایی سانت مێری كە رافیا لە ساڵی 2004ەوە ئەندامیان بووە رایگەیاندووە، دەستنیشانكردنی رافیا وەك دادوەر رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ چوونە پێشەوەی ژنانی دیكەی مسوڵمان لەبواری یاسادا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group