نه‌وا
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 81 كه‌سی تر له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی سێ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.
كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 979 حاڵه‌تی نوێی تووشبون تۆمار كراون و 81 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، تا ئێستا 154 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له ئێران تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه حه‌وت هه‌زار و 878 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 121 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماره له كاتێكدایه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه راگه‌یه‌نراوه و ژماره‌ی تووشبوانیش هه‌شت بۆ ده هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی لێوه‌ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له ناوچه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵات هوشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری كرماشان بڕیاریدا چوونه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نیین بۆ هه‌ورامان قه‌ده‌غه بكرێت.