نه‌وا
له هه‌رێمی كوردستان جۆره‌ها ماسی له رووباره‌كاندا هه‌یه له‌وانه، ماسیه سووره، سمێڵه، كوڵه، مشاره، سلڤه‌ر، پانكه‌و چه‌ندانی تر. حكومه‌تی هه‌رێمیش له وه‌رزی زاووزێی ماسییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ی راوكردنی راده‌گه‌یه‌نێت، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاتر ببێت.
هه‌ر له كۆنه‌وه ماسی له ده‌ریاچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راوكراوه و له بازاڕه‌كاندا ساغ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می رووباڕه‌كان و نه‌بوونی ده‌ریا، له‌رێی دروست كردنی حه‌وزه‌وه بیر له زۆر كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه گرنگه كراوه‌ته‌وه.
ماسی ده‌ریاچه‌و رووباڕه‌كان له هه‌رێمی كوردستان جۆره‌ها ماسی له‌خۆده‌گرن كه خۆی له، ماسیه سووره، سمێڵه، كوڵه، مشاره، سلڤه‌ر، پانكه‌و چه‌ندانی تردا ده‌بینێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ساڵێكداو له‌وه‌رزی زاووزێی ماسییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ی راوكردنی ماسی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش به ئامانجی زیاتر كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه، له ئاوی رووباڕ و ده‌ریاچه‌كاندا.
له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، هه‌ریه‌ك له ده‌ریاچه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر زێی بچوك و ئاوی رووباری سیروان، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیین بۆ به‌رهه‌می ماسی كه خۆی له چه‌ندین جۆردا ده‌بینێته‌وه.
هه‌موو ساڵێك له 15ی حوزه‌یراندا كاتی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی راوه‌ماسیه دوای 3 مانگ، بۆ به‌ره‌به‌یانه‌كه‌ی ماسیگه‌ره‌كان به خۆیان و تۆڕه‌كانیانه‌وه به به‌له‌مێك ده‌چنه نێو ئاوی ده‌ریاچه‌ی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان و یه‌كه‌م راوی دوای وه‌رزی زاووزێیان ده‌كه‌ن.
رووباری سیروان كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانی له چه‌م و كانیاوه‌كانی ئێرانه‌وه دێت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی دروست كردنی به‌نداویكه‌وه له‌سه‌ری، ده‌ریاچه‌كه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی دروست كردووه.
ده‌ریاچه‌كه به‌دووری 50 كم ده‌كه‌وێته باشووری شاری سلێمانییه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌می ماسییه.
ستار عه‌بدوڵڵا، كه له‌دایكبووی ساڵی 1962ه‌و زیاتر له 40 ساڵه له ئاوی رووباری سیروان و ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخاندا سه‌رقاڵی راوه‌ماسیه، به‌ده‌م لێكردنه‌وه‌ی ماسیه‌كانی نێو تۆڕه‌كه‌یه‌وه باسی له‌وه ده‌كرد راوه‌ماسی پیشه‌یه‌كی قورسه، به‌ڵام خۆشی تایبه‌تی خۆی تێدایه.
ستار بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی له‌وه‌كردوه، له سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یانه‌وه هاتون بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تۆڕی ماسییه‌كان له‌كاتێكدا كه ئێواره‌ی رۆژی رابردوو هه‌ڵیانخستووه له نێو ئاوه‌كه‌دا و ده‌ڵێت "رۆژێك پێش هه‌ڵرتنی قه‌ده‌غه‌ی راوه‌ماسیه‌كه دێین و تۆڕه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تا به‌ره‌به‌یان چی ماسی كه پێوه‌ی ده‌بێت، بیهێنینه‌وه، بۆیه له ئێواراندا هه‌ڵیان ده‌خه‌ین و دوای 12 سه‌عات دێینه‌وه هه‌ڵیده‌گرینه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ماسیه‌كه له‌كاتی گه‌رمادا بمێنێته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆگه‌ن بكات به‌تۆڕه‌كه‌وه، بۆیه به‌كاتی فێنكی ده‌بێت تۆڕه‌كان له‌نێو ئاوه‌كه‌دا بێننه‌وه".
سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی تۆڕ ئه‌و راوچیه‌ی ماسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به‌پێی خواستی خۆیان بۆ گرتنی ماسی گه‌وره یان بچوك تۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ڵێت، تۆڕ هه‌یه بۆ ماسی سه‌روو 10 كیلۆیی، هه‌یه بۆ سه‌رو 20 كیلۆیی، هه‌شمانه بۆ خوار 5 كیلۆ، تۆڕی تایبه‌تیش هه‌یه به ماسی زۆر ورد كه بۆ سوۆور كردنه‌وه ده‌بێت و به سێ دانه‌یان كیلۆیه‌ك نابن.
راوچیانی ماسی له پرۆسه‌ی راوكردنه‌كه‌یاندا چه‌ندین تۆڕ ده‌خه‌نه نێو به‌له‌مێكه‌وه كه به سه‌وڵ و به ماتۆڕیش كار ده‌كات، له‌و شوێنانه‌ی نزیك ده‌بنه‌وه له تۆڕه‌كه به سه‌وڵ كار به به‌له‌مه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ده‌نگی ماتۆڕه‌كه‌ی ماسییه‌كان په‌رت نه‌كات و له‌و تۆڕه دووریان بخاته‌وه كه هه‌ڵیده‌خه‌ن، دواتر دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان به ماتۆڕه‌كه كاری پێده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌ر تۆڕێكی تر كه هه‌ڵیانخستووه.
به‌ختیار خه‌لیل، كه راوچیه‌كی تری نێو ده‌ریاچه‌كه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و به‌له‌مانه‌ی به‌كاریده‌هێنن له كارگه جیاوازه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كرێت، به‌نزیكه‌یی یه‌ك ملیۆن دینار بۆیان دروست ده‌كه‌ن به‌سه‌وڵه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوازیار بن ماتۆڕی بۆ دابنێن، ئه‌وا ده‌بێت به‌جیا بۆی بكڕن كه ئه‌ویش به نزیكه‌یی بڕی 3 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی ماسیگره‌كان له ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر رووباری سیروان كه تۆڕه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه، به‌پێی شانس و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تۆڕه‌كه‌یان لێهه‌ڵخستووه، ماسییه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و ده‌یبه‌نه نزیك كه‌نار ده‌ریاچه‌و رووباره‌كه، له‌وێوه كه‌سانێك هه‌ن به‌ناوی ماسی سێڵ، كه ماسییه‌كانیان به نرخی جومله لێده‌كڕنه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌یان به‌نه بازار بۆ فرۆشتن پاش ئه‌وه‌ی نرخێكی كه‌می ده‌خه‌نه سه‌ر، به دووكانه‌كانی نێوبازاڕه‌كانیان ده‌فرۆشن.
له‌نێو ماسیگره‌كاندا نه‌ریتێك هه‌یه كه زۆر كه‌م حه‌ز ده‌كه‌ن باس له رزق و رۆزیی ئه‌و رۆژه‌یان بكه‌ن بۆ یه‌كتر، تاكو زۆرترین به‌رهه‌م بچننه‌وه له تۆڕه‌كانیاندا.
وه‌ك به‌ختیار خه‌لیل به‌ده‌م گازنده‌وه باسی لێوه ده‌كرد ئه‌و له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵرتنی قه‌ده‌غه‌ی راوه‌ماسیدا هیچ ماسیه‌ك به تۆڕه‌كه‌یانه‌وه نه‌بووه، وه‌ك ئه‌و باسی لێوه ده‌كات هیچ ماسیگرێك به راوچییه‌كی تر ناڵێت كه ئه‌و رۆژه چه‌نده ماسی گرتووه، تاكو بۆ رۆژی داهاتووتر، ماسییه‌كان له تۆڕه‌كانیان زوویر نه‌بن و به‌رهه‌میان كه‌م نه‌بێته‌وه.
نوێنه‌ر به‌ختیار له دایكبووی 1992ه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه به جومله به‌رهه‌می ماسیگره‌كان ده‌كڕنه‌وه و پێیان ده‌ڵێن ماسیسێن، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر رۆخی ئاوی سیروان ده‌وه‌ستن و چاوه‌ڕێی مایگره‌كان ده‌كه‌ن كه بێنه‌وه ماسییه‌كانیان لێ بكڕن و ئه‌وانیش بیبه‌نه بازاڕه‌كان بیانفرۆشن.
نوێنه‌ر ده‌ڵێت "ئێمه ماسیه‌كان به‌پێی جۆره‌كانیان به نرخی جیاواز له ماسیگره‌كان ده‌كڕین، بۆ نموونه له وه‌رزی هاوینداكه تازه ماسگرتن ده‌كرێته‌وه، ماسیه سووره، كوڵه، سمێڵه به نرخێكی 6 هه‌زار بۆ 6 هه‌زار و نیو ده‌كڕینه‌وه، چونكه زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌مانه و خواستیشیان له‌سه‌ره، دواتر له بازاڕدا به 8 هه‌زار ده‌یفرۆشینه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌م نرخانه به‌رزتر ده‌بنه‌وه، ماسی ورده‌ش هه‌یه كه زیاتر بۆ سووركردنه‌وه ده‌ست ده‌دات كیلۆی به هه‌زار بۆ هه‌زارو 500 دینار ده‌بێت، كه 4 دانه‌یان یه‌ك كیلۆ ده‌بن له جۆره‌كانی ماسیه پانكه، ره‌قه و مشاره".
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه به‌رهه‌می ئه‌مساڵ له‌چاو پار و پێراردا زۆر كه‌می كردووه له ئاوی سیرواندا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له‌مساڵ له‌وه‌رزی قه‌ده‌غه‌ی راوودا، خه‌ڵك هه‌بووه له كاتی كه‌ره‌نتینه‌كه‌دا هاتوون بۆ ڕاو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سانسۆرێك و چاودێریه‌كیان له‌سه‌ر بێت، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ئێستادا دوای سه‌رله‌نوێ قه‌ره‌باڵغ بوونه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه له ماسیگره‌كان، ماسییه‌كان جوڵه كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و بۆیه كه‌متر به‌ر تۆڕه‌كه ده‌كه‌ون، هاوكات لێڵ بوونی ئاوی ده‌ریاچه‌كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌یه‌وه یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هاتوچۆی ماسییه‌كان له ئاوه‌كه‌داو به‌مه‌ش كه‌متر به‌ر تۆڕه‌كان ده‌كه‌ون.
نوێنه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه ساڵانی رابردوو ماسی زۆر گه‌وره له ئاوی سیرواندا گیراون كه هه‌ندێكیان گه‌یشتوونه‌ته 80 كیلۆ، 60 كیلۆ هه‌بووه به‌ته‌نیا خراوه‌ته پشتی پیكابه‌وه تاكو بردوویانه‌ته نێو بازار و ده‌ڵێت، "ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین ماسی كه گیراوه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ماسیه‌كی 16 كیلۆیی له جۆری سووره بوو گرتیان، ساڵانی رابردوو ماسی له‌جۆری سیلڤه‌ر هه‌بووه كه گرتوویانه كێشاویانه 80 كیلۆ ده‌رچووه. ئه‌وانه به تۆڕی تایبه‌ت ده‌گیرێن، به‌پێی درێژی تۆڕه‌كه جاری وا هه‌یه 4-5 ماسی گه‌وره ده‌گرێت".