په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات له‌برى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پشت به‌ رێوشوێنى دیكه‌ ببه‌سترێت

01/07/2020 عێراق

نه‌وا
جاسم بەخاتی ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا لە حكومەت دەكات بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا، پەنا بباتەبەر رێوشوێنی دیكە نەك قەدەغەی هاتوچۆ.
جاسم بەخاتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "قەدەغەی هاتوچۆ نەیتوانیوە و ناتوانێت كۆنترۆڵی پەتای كۆرۆنا بكات و ژمارەی توشبوان كەمبكاتەوە، بۆیە پێویستە حكومەت رێوشوێنی دیكەی چالاكتر بدۆزێتەوە".
وتیشی "پێویستە حكومەت تەركیز لەسەر هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بكات ئەویش بە پیشاندانی گرنگی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتاكە، هەروەها یەكە ئەمنیەكان و هێزەكان لەسەرجەم ناوچەكاندا بڵاوببنەوە و رێنمایی هاووڵاتیان بكەن بۆ دوركەوتنەوە لە یەك و بەستنی دەمامك و دەستكێش".
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەدەكات، بە پشتبەستن بەو رێنماییانە، پێیانوایە ئەركی سەرشانی هاووڵاتیان قورس ناكات و سودی زیاتریشی دەبێت، سەرەڕای ئەوەش قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەندی شارەكان پەیڕەودەكرێت و خەڵكی ناوچە میللییەكانیش پێوەی پابەندنابن.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group