نه‌وا
به‌هۆى دابه‌زینى بڕى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا، نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشته سه‌رو 42 دۆلارى ئه‌مریكى.
به‌پێى داتاكانى په‌یمانگاى پترۆڵى ئه‌مریكى، هه‌فته‌ى رابردو نه‌وتى عه‌مباركراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و 8 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى تۆماركردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، خاوى برێنت %2.45 به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشتوه‌ته 42 دۆلار و 28 سه‌نت، هه‌روه‌ها خاوى ئه‌مریكى دۆلارێك و دوو سه‌نته به‌رزبوه‌ته‌وه و یه‌ك به‌رمیل به 40 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، هه‌رچى خاوى رێكخراوى ئۆپێكیشه به‌رمیلێك به‌رانبه‌ر 38 دۆلار و 22 سه‌نته.
دواى ئه‌وه‌ى له كۆتایى ساڵى 2019 ڤایرۆسى كۆرۆنا له چین ده‌ركه‌وت و دواتر به ته‌واوى جیهاندا بڵاوبوه‌وه، به‌هۆى كه‌ره‌نتین و داخستنه‌وه له جیهاندا نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو خواستی له‌سه‌ر نه‌ما و نرخه‌كه‌ی دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له نرخه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.