نەوا
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی درێژكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا دەسەلاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق باسی لەوەكردووە، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان تا 15 ی تەموز درێژدەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بڕیارە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور، فریاگوزاری، سەربازی، یارمەتیە تەندروستیەكان و فڕۆكەی بارهەڵگر-كارگۆ ناگرێتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی رێكارەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، حكومەتی عیراق لە مانگی ئادارەوە گەشتە ئاسمانیەكانی راگرتووە و تا ئێستا بە چەند جارێك ئەو بڕیارەی درێژكردۆتەوە.