عیراق.. رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ %22ه‌وه‌ بۆ %34 به‌رزبۆته‌وه‌

02/07/2020 عێراق

نه‌وا
عادل روكابى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى عیراق ئاشكرایكرد، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وتى خاوه‌وه‌، رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ وڵاتدا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 34%.
عادل روكابى قسه‌ی بۆ میدیای عیراقی كردوه‌ و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، دابه‌زینى نرخى نه‌وتى خاو، كاریگه‌رى له‌سه‌ر زیادبونى رێژه‌ى بێكارى له‌ عیراقدا دروستكردوه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ وڵاتدا له‌ 22%ه‌وه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 34%.
وتیشى "ئه‌و په‌تایه‌ بوه‌ته‌هۆى دروستبونى قه‌یرانى ئابوریى و ته‌ندروستى، بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌رێگه‌ى هاریكارى لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى خێرا له‌پێناو رێگرتن له‌ زیادبونی رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكارى، تێپه‌ڕێنێت".
وه‌زیرى كارى و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى عیراق ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پلانه‌، ده‌وڵه‌ت چه‌ندین رێوشوێنى گرتوه‌ته‌به‌ر و هاوكارى چینه‌كان ده‌كات له‌ رێگه‌ى دابه‌شكردنى مینحه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى پێویستیانه‌ و به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group