داوا دەكرێت لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی و هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل بكرێت

02/07/2020 عێراق
نەوا
حازم خالیدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا لە لایەنە تایبەتمەندەكانی حكومەت دەكات لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی وەزیری پێشووی نەوت بكەن، كە وتبوی "هەرێمی كوردستان نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت".
حازم خالیدی لەبەیاننامەیەكدا داوا لە حكومەت و لایەنە چاودێریەكان و پسپۆڕە یاساییە تایبەتمەندەكان دەكات، لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی سامر غەزبان وەزیری پێشوی نەوتی عیراق بكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، غەزبان باسی لەوەكردبو هەرێمی كوردستان نەوت دزەپێدەكات بۆ ئیسرائیل، هەروەها داواش دەكات وەزیری پێشوی نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، چونكە لەوكاتەی لە پۆستەكەیدا بوە ئەو زانیاریانەی شاردوەتەوە.
پەرلەمانتارەكەی عیراق ئەوەی رونكردوەتەوە، بەدواداچونی ئەو بابەتە و ئاشكراكردنی ئەنجامەكەی لە ئەستۆی وەزیری ئێستای نەوتە، هەروەها داواش لە لایەنەكانی لێكۆڵینەوە دەكات بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتنامەیەكی دەستەی نەزاهە، كە رۆژی 31-12-2019 دەرچوە، لێكۆڵینەوە لە دەنگۆكانی بونی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت. دەشڵێت "بڕی زیانەكان بەهۆی رادەستنەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە 128 ملیار دۆلارە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group