نه‌وا
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی پێشێلكارییه‌كانی به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ئاشكراكرد، 86 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به 199 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه.
د.نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسانی سه‌ر به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی پێشێلكارییه‌كانی به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كان، له‌و شه‌ش مانگه‌دا، 20 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن به‌رانبه‌ر به 50 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها 37 حاڵه‌تی رێگریكردن له رووماڵ به‌رانبه‌ر به 72 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه، 60 رۆژنامه‌نوسیش 19 حاڵه‌تی سوكایه‌تی و هێرشیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدراوه، 5 حاڵه‌تی لێدانیش هه‌بووه به‌رانبه‌ر به 11 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره شه‌ش مانگییه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، یه‌ك رۆژنامه‌نوس سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، 3 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه به‌رانبه‌ر به 4 رۆژنامه‌نوس هه‌بووه، به‌وه‌ش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 86 حاڵه‌ت بوون و به‌رانبه‌ر به 199 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراون، كه 197 رۆژنامه‌نوسیان له ره‌گه‌زی نێر بوون و ته‌نها دوو رۆژنامه‌نوسیان له ره‌گه‌زی مێ بوون.