نه‌وا
بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار شكاوه و به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی بێ ئاو ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد "به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی ئاو له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئاوی خواردنه‌وه له سه‌نته‌ری شاری سلێمانیدا نابێت".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "دابه‌شكردنی ئاو له قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و بازیان و ته‌كێ و گۆپاڵه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه و كوردسات و هه‌واری شار له‌ناو شاری سلێمانی، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاو بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیان".