نه‌وا
رۆژنامه‌ى "نیویۆك تایمزى"ى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز"ى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و بۆمبه چێندراوه‌ی به‌كارهێنراوه، چۆن براوه‌ته ناو دامه‌زراوه‌كه‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كارمه‌ندێكى هه‌واڵگرى یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت، زانیارى هه‌یه له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز" له ئێران چى رویداوه و ئیسرائیل به‌رپرسه له‌و هێرشه و له روداوه‌كه‌دا بۆمبێكى چێنراوى به‌هێز به‌كارهێنراوه.
رۆژنامه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه، بۆمبه‌كه له رۆژى 2ی ئه‌م مانگه ته‌قیوه‌ته‌وه و دیار نییه چۆن براوه‌ته ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه‌وه، هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ته‌ئكیدیانكرده‌وه، روداوه‌كه له یه‌كێك له بیناكانی وێستگه‌كه رویداوه و ته‌نها زیانى به ته‌لاره‌كه گه‌یاندوه و هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بوه، هه‌روه‌ها مه‌ترسى پیسبونى ئه‌تۆمى له ناوچه‌كه‌دا نییه.