نه‌وا
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى قه‌زاى شنگال ده‌ڵێت "ئه‌و شانده حكومییه‌ى عیراق، كه دوێنێ سه‌ردانى شنگالیان كرد، ره‌تیانكردوه‌ته‌وه چاویان به ئه‌ندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" بكه‌وێت".
مه‌حما خه‌لیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سه‌ردانى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران و شاندی حكومى و په‌رله‌مانیى عیراق بۆ شنگال له‌پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و هاوكارییه به دانیشتوانى ناوچه‌كه و خێزانه ئاواره گه‌ڕاوه‌كان.
وتیشى "سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داواى ئیداره‌ى ناوخۆیى شنگال و دانیشتوانه‌كه‌ى بو، حكومه‌تى عیراقیش خێرا وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى دایه‌وه، شانده‌كه له‌گه‌ڵ خێزانى قوربانیان و گه‌نجان و لایه‌نه‌كان كۆبوه‌وه و تیمێك پێكهێنراوه بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به ئاواره گه‌ڕاوه‌كان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها شانده‌كه ره‌تیكرده‌وه چاویان به ئه‌ندامانى په‌كه‌كه بكه‌وێت، كه نوێنه‌ره‌كه‌یان "فه‌هد عومه‌ر حامد"ه و ناونیشانى قائیمقام و به‌رپرسى گه‌وره‌ى حزبه‌كه‌ى له‌خۆى ناوه".
هه‌روه‌ها قائیمقامى شنگال پێیوایه، ره‌تكردنه‌وه‌ى بینینى فه‌هد عومه‌ر ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌پاندنى یاسا و هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و ئاماده‌سازى بۆ كه‌شى پێكه‌وه‌ژیان و گونجان له ناوچه‌كه‌دا. داواش ده‌كات ده‌ستبكرێت به هه‌نگاوه‌كانى دواتر بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و ئه‌و شاندانه‌ی سه‌ردان ده‌كه‌ن.