نه‌وا-تاریق جۆڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی ناوشار راده‌گه‌یه‌نێت و داواش ده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی به زوویی بودجه‌ی پێویست بۆ چاكسازیی هێڵه‌كانی ئاو دابینبكات.
سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی سلێمانی سه‌باره‌ت به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه سه‌ره‌كییه‌ی ئاوی شاره‌كه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌رچنار شكا، له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "شكاوییه‌كه‌مان چاككردۆته‌وه و هه‌ندێك له ئامێره‌كان خراونه‌ته‌وه ئیش، به‌ڵام به‌رده‌وامین له هه‌ژماردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی لێمان كه‌وتوه. بێگومان ئه‌و كاره‌ساته زه‌ره‌ری له زۆر شتی پرۆژه‌كه داوه و زۆربه‌ی به چاو نابینرێت تا تێست نه‌كرێت".
وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێمه و جه‌نابی پارێزگاری سلێمانی پێشكه‌شكراوه و له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه دابین بكرێت، ئه‌وا ده‌توانین به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانماندا زاڵ ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هانامانه‌وه نه‌یه‌ن، بێگومان كێشه دروستده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه ئێستا به‌شێوه‌ی نۆره ئیش به په‌مپه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌مپانه ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌یان نه‌بێت و به‌رده‌وام ئیش بكه‌ن، ئه‌وا توشی كێشه ده‌بن و دیسانه‌وه كه‌مئاوی شاره‌كه ده‌گرێته‌وه.
سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارمه‌نده‌كانیان له‌خۆبوردووانه پێشمه‌رگه‌ئاسا شه‌و و رۆژیان خستوه‌ته‌سه‌ریه‌ك و به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شكانی بۆری سه‌ره‌كی ئاوی سلێمانی. وتیشی "ئه‌وانه‌ی هه‌ندێك قسه و قسه‌ڵۆك ده‌كه‌ن و لێره‌و له‌وێ ده‌ڵێن گوایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو وتویه‌تی به 7 رۆژ چاكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به 10 كاتژمێر چاككراوه‌ته‌وه، خۆ ئێمه ده‌مانتوانی به 17 رۆژ چاكیبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كانمان مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تی هاووڵاتیان نه‌بوایه، ئه‌و كێشه‌یه نه‌ده‌توانرا به‌و خێراییه چاكبكه‌ن".-