نه‌وا
ماڵپه‌ڕی پاسپۆرت ئیندێكس ریزبه‌ندی به‌هێزترین و لاوازترین پاسپۆڕته‌كانی بۆ ساڵی 2020 خسته‌ڕوو، كه عیراق له كۆتایی ریزبهندهكهدایه.
له ریزبه‌نده‌كه‌دا پشت به چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستراوه، كه گرنگترینیان بریتیه له‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته به بێ ڤیزه ده‌توانن سه‌ردانی چه‌ند وڵات بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ریزبه‌نده وڵاتی ژاپۆن و نیوزله‌ندا كه 118 خاڵیان هه‌یه، له پله‌ی یه‌كه‌مدان و هاوڵاتیانی ژاپۆنی به بێ ڤیزه ده‌توانن سه‌ردانی 82 وڵات و هاوڵاتیانی نیوزله‌نداش ده‌توانن به هه‌مان شێوه سه‌ردانی 77 وڵات بكه‌ن.
وڵاتانی فینله‌ندا، ئیرله‌ندا، لوسهمبورگ، نه‌مسا، سویسرا، كۆریای باشور و ئوستراڵیا له پله‌ی دووه‌مدان و 117 خاڵیان هه‌یه.
هه‌رچی پاسپۆرتی عیراقیشه به‌و پێیه‌ی هه‌ڵگرانی به بێ ڤیزه ده‌توانن ته‌نها سه‌ردانی سێ وڵات بكه‌ن، له نێوان 199 وڵات‌دا له پله‌ی كۆتاییدایه و لاوازترین پاسپۆرتی جیهانه و له دوای پاسپۆرتی وڵاتانی وه‌ك یه‌مه‌ن، سۆماڵ، سوریا و ئه‌فغانستانه‌وه‌یه.