نه‌وا
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای پاسداران له سنوره‌كانی شاری سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له شوانێك كردوه و كوشتویانه.
رێكخراوه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی سوپای پاسداران له به‌رزاییه‌كانی سنوری ده‌شتی وه‌زێنه‌ی سه‌رده‌شت ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له شوانێك به ناوی (یوسف ئه‌حمه‌دی) كردوه و به‌هۆیه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، یوسف ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی گوندی ئاڵواتان سه‌ربه ناوچه‌ی میراوای شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوه.