سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

07/07/2020

نه‌وا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کوشتنی شرۆڤەکاری سیاسی هیشام هاشمی رایگەیاند، "بە تووندی تیرۆرکردنی شەرمەزار دەکەم و داوای به‌ سزا گه‌یاندنی بكوژانی ده‌كه‌م".
 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی هیشام هاشمی و هاوکارانی دەکات.
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت: "بکەرانی ئەو تاوانە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن".
 ئێوارەی رۆژی دووشەممە 6ی ته‌مموزی 2020، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عیراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و كوژرا و ئه‌و تاوانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group