نه‌وا
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی له ئه‌ندامێتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كشایه‌وه و رێكخراوه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، تیدرۆس ئه‌دهانۆم-ی به‌ڕێوه‌به‌ریان له كشانه‌وه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
رۆبه‌رت مینیندێز سیناتۆری ئه‌مریكی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆنگرێس ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكه‌وه پێگه‌یشتوه و تێیدا هاتوه واشنتۆن له رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌و سیناتۆره ره‌خنه‌ى له ترامپیش گرتوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كاتى بڵاوبونه‌وه‌ى پهتایهكى جیهانى ئه‌و كاره‌ى كردوه و ده‌ڵێت "مامه‌ڵه‌ى ترامپ له‌گه‌ڵ قه‌یرانى په‌تاى كۆرۆنا بێسهروبهرهبو، ئه‌و نه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌پارێزێت نه ژیانى ئه‌مریكییه‌كان".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه، ئیداره‌ى ترامپ، تیدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ى له كشانه‌وه‌كه‌ى واشنتۆن ئاگاداركردوه‌ته‌وه.