نه‌وا
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "نزیكه‌ی ساڵێكه هیچ نه‌ماوه نه‌یكه‌ین بۆ ده‌ركردنى چه‌ند یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران، به‌ڵام تائێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌نجامیبده‌ین و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش به وه‌زیرێك ناكرێت و پلانی ستراتیژی ده‌وێت".
رێواز فایه‌ق له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌ركی پاراستن و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی پلانی ستراتیژی و زه‌مینه‌ی ته‌شریعی ده‌وێت و ده‌ڵێت "نزیكه‌ی ساڵێكه هیچ نه‌ما بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه یاساكانی (پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، سندوقی بیمه‌ی كشتوكاڵی و رێكخستنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی عه‌لوه‌كان) نه‌یكه‌ین، كه‌چی تا ئێستا پێمان نه‌كراون به یاسا و هه‌رجاره‌ی به‌هۆكارێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و راگه‌یاندن و خودی هاووڵاتیانیش هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌ده‌ر توانا و ده‌ستڕۆیی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پشكی به‌رپرسیارێتی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵییان ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ئه‌و پلانه ستراتیژیه و ئه‌و زه‌مینه ته‌شریعیه ئاماده و ئاراسته نه‌كه‌ین، به‌رهه‌مهێنی خۆماڵی هه‌موو ساڵێك ره‌نج به‌خه‌سار ده‌بێت.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان رونیشیكردوه‌ته‌وه، گرێیه‌كه به یه‌ك وه‌زاره‌ت و لای یه‌ك وه‌زیر ناكرێته‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كه هاریكارانه و ده‌سته‌جه‌معییه، ته‌نها ئه‌وكاته ده‌توانین دڵنیایی بده‌ینه به‌رهه‌مهێنی كوردستانی، كه دروشمه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن و كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌كرداریی بخرێته بواری جێبه‌جێكردن و سنوره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاڵا و به‌رهه‌مه ده‌ره‌كییه‌دا دابخرێت.