سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق: ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیری كه‌ركوك پته‌وترده‌كات

08/07/2020

نه‌وا
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق ده‌ڵێت "بوونی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌، ئاسایش و سه‌قامگیریی پارێزگای كه‌ركوك پته‌وتر ده‌كات".
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركوك، په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌كانی فیدرال و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی كاركردن له‌نێوان هه‌ردوولادا تاووتوێكردوه‌ و رایگه‌یاند، هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌ ئامانجی پته‌وتركردنی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك به‌ سه‌ركه‌وتو وه‌سفكردوه‌ و وتی "بونی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌، ئاسایش و سه‌قامگیریی پارێزگای كه‌ركوك پته‌وتر ده‌كات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group