نه‌وا
حه‌سه‌ن خهڵڵاتى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق چوه‌ته قۆناغى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه و ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستى به ئاماده‌كارى نوێ هه‌یه.
حه‌سه‌ن خهڵڵاتى له‌لێدوانێكدا جهختیكردوهتهوه، قۆناغى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌عیراقدا، له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویسته‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه پێویستى به ئاماده‌كارى نوێ هه‌یه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێكى نوێى داناوه بۆ زیادكردنى ژماره‌ى قه‌ره‌وێڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنى دیكه‌ی تایبه‌ت كردوه بۆ پشتگیریكردنى نه‌خۆشخانه‌كان، پلانه پهیڕهوكراوهكه باشه و پێویسته ئاماده‌كارى بكرێت و نه‌خۆشخانه‌ى دیكه ئاماده‌بكرێت، به‌تایبه‌تى كه ئێستا له‌به‌رده‌م راستییه‌كى نوێداین و پێویستى به گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى نوێ هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، پرسی پێداویستییه پزیشكییه‌كان پێویسته له‌به‌رچاوبگیرێت و به زیاده‌وه ئاماده‌بكرێن.