نه‌وا
مانگرتنی كارمه‌ندانی ناڕازی هاتوچۆ له سلێمانی تا 25ی ئه‌م مانگه هه‌ڵپه‌سێردرا و ده‌شڵێن "ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به مانگرتن و هه‌ڵوێستی توندترمان ده‌بێت".
رۆژی چوارشه‌ممه 8ی ته‌مموز نوێنه‌ری كارمه‌ندانی ناڕازیی هاتوچۆ له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یه‌ندندا به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و تێیدا هاتوه "به راوێژ و به‌كۆی ده‌نگ بڕیارماندا تا 25-7-2020 بایكۆت رابگرین، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشاره، كه داوای كرد چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تیان پێبده‌ین بۆئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی كارمه‌ندانی ناڕازی جێبه‌جێبكات".
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیشیان، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، "بڕینی موچه هێڵی سوره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و ده‌بێت 30 رۆژ جارێك موچه بدرێت. ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌ی دیاریكراو داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كران، ئه‌وا دوباره درێژه به ناڕه‌زاییه‌كانمان ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستی توندترمان ده‌بێت".
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، وه‌ك هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و قه‌زاو ناحییه‌كان داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشار كردوه، هه‌روه‌ها له میدیاكانیشه‌وه به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ده‌بینن و چیتر له‌دوای ماوه‌ی دیاریكراو چاوه‌ڕێ ناكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش بێته‌سه‌رخه‌ت تا داواكارییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كرێن، دواتر بایكۆت ناشكێنن.