دەستەی دەستپاكی بڕیارێكی ئەنجومەنی دادوەری بەنایاسایی وەسفدەكات

08/07/2020

نەوا
دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان نوسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری دەكات و دەڵێت، ئەو بڕیارەی داوتانە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێك دوای خانەنشینبونیان، نایاساییە.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی خانەنشینبوونی چەند دادوەرێك، دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری كرد، رونیكردووەتەوە، بەپێی یاسای خودی ئەنجومەنەكە، دادوەران لە تەمەنی 65 ساڵیدا خانەنشین دەبن، بۆیە دەستەی دەستپاكیی هەرێم بە ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت، بڕیارەكەتان بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەری دوای خانەنشینبوون، پاڵپشتیی یاسایی نییە، بەو پێیەی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا یاسای ژمارە 39ی ساڵی 2007ی تایبەت بە درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەران پەسەندنەكردووە.
بۆیە دەستەی دەستپاكی داوا لە ئەنجومەنی دادوەری دەكات بڕیارەكەی هەڵوەشێنێتەوە.
پێشتر ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنەوەی خزمەتی چوار دادوەری دەركردبوو، كە تەمەنیان 65 ساڵی تێپەڕاندووە و پێویستە خانەنشین ببن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group