نەوا
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٢٢٠ کەس لە ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە.
سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٢١ کەس لەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار ٧٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمارکراون.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان تا ئێستا ٢٥٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دۆخی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ١٦ پارێزگای دیکەی ئێران لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە مەترسیدار پۆلێن کراوە و هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە.