توركیا.. 17 چالاكوانی كورد دەستگیركران

10/07/2020


نەوا
هێزە ئەمنیەكانی توركیا بە تۆمەتی لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) 17 چالاكوانی كوردیان دەستگیركرد.
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی توركیا هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە لە پارێزگاكانی مێرسین و ئەدەنە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی چەندین چالاكوان و هاوڵاتی كورد.
بەپێی ئەو سەرچاوانە لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنیەكانی توركیادا 17 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە دەستگیركراون.
لە چوار ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنیەكانی توركیا بە بیانووی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان هەزاران كادر و سەركردە و ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی كوردیان دەستگیركردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group