نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیلی جۆری برێنت گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 43 دۆلار.
به‌پێى داتاكانى ماڵپه‌ڕی OilPrice دوێنێ به‌رله داخستنی بازاڕی جیهانیی وزه، نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێشتر به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا له جیهاندا، دابه‌زیبو.
به‌پێى داتاكان، یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت %2.10 به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و یه‌ك به‌رمیل به 43 دۆلار و 24 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ئه‌مریكى %2.35 به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركردوه‌و یه‌ك به‌رمیلی به‌رانبه‌ر 40 دۆلار و 55 سه‌نته.
سه‌باره‌ت به نرخى خاوى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش، به‌رمیلێكی به 43 دۆلار و 31 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.