كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی هەرێم و كەركوك: ئەگەری باران و خۆڵبارین هەیە

11/07/2020

نەوا
بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە لە شارەكانی سلێمانی و كەركوك ئەگەری خۆڵبارین هەیە و لەشاری هەولێریش ئەگەری تاوەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە هەولێر 43 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی 39 پلە، لە دهۆك 42 و لە كەركوكیش 45 پلە دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، لە كەركوك ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارینێكی سوك، لە دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە سلێمانیش نیمچە هەور و ئەگەری خۆڵبارینێكی سوك هەیە، هەرچی لە پارێزگای هەولێرە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاویەكان ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن هەیە.
هەرچی كەشوهەوای رۆژی یەكشەممەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 46 پلە، دهۆك 41، سلێمانی 39 و هەولێر 42 پلەی سیلیزی دەبێت، لە هەر چوار پارێزگاكەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیاجیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group