نه‌وا
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له رۆژانی 8 و 9ی ئه‌م مانگه له چه‌ند چالاكییه‌كی گه‌ریلادا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری كوردستان 10 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه"، كه باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌یه، ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلای له رۆژانی 8 و 9ی ئه‌م مانگه ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 8ی ته‌مموز له ده‌ڤه‌ری شه‌شدارای سنوری حه‌فتانین له پارێزگای دهۆك، سه‌ربازێكی سوپای توركیا به گوللـه‌ی نیشانه‌شكێنێكی گه‌ریلا كوژراوه.
هه‌روه‌ها پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 9ی ته‌مموز، گه‌ریلا چالاكییه‌كیان دژی دوو سه‌نگه‌ری سوپای توركیا له هه‌مان ناوچه ئه‌نجامداوه و هه‌شت سه‌رباز كوژران و دووی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌په‌گه ئاشكراشیكردوه، سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ نیشانه‌شكێنه‌كانی گه‌ریلا له چالاكییه‌كدا سه‌ربازێكی دیكه‌ی سوپای توركیایان له ده‌ڤه‌ری شه‌شدارا كوشتوه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل باس له‌وه ده‌كات، له دره‌نگانی شه‌وی 9ی ته‌مموزدا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌ی پڕبوڵا-یان له حه‌فتانین تۆپبارانكرد و له ئه‌نجامدا زیان به زه‌ویوزار و ره‌ز و باخی هاووڵاتیان كه‌وتوه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌و دوو رۆژه‌دا ته‌نها كوشتنی گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌ی ئاشكراكردوه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كوژرانی هیچ سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی بدات.