نه‌وا
بزنسمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه یانه‌ى مارسیلیاى فه‌ره‌نسى بكڕێت و هه‌ریه‌كه له زه‌ینه‌دین زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید و كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى-یش راكێشێته یانه‌كه‌یه‌وه.
محه‌مه‌د عهیاشى عهجرودى بزنسمانی فه‌ره‌نسى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "لۆفیگارۆ"ى فه‌ره‌نسى وتویهتى "پلانى ئه‌وه‌م هه‌یه یانه‌ی مارسیلیا بكڕم".
باسى له‌وه‌شكردوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆش ده‌وێت و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه ریزه‌كانى مارسیلیا، چونكه ئه‌و خاوه‌نى رێز و پابه‌ندبونه به ئه‌ركه‌كانیه‌وه.
سه‌باره‌ت به راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌دورى نازانێت زه‌ینه‌دین زێدان بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا له‌دایكبوه، كه شارى مارسیلیای فه‌ره‌نسییه و راهێنه‌رایه‌تى تیمه‌كه بگرێته‌ئه‌ستۆ.