بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چه‌ند بڕیارێكی دەركرد

11/07/2020

نەوا

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ نوسراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات، كه‌ تیایدا شێوازی دەوامی فەرمانبەرانی دیاریكردووه‌، هه‌روه‌ها بەشێوەیەكی سنوردار سەردانكردن رێگەی پێده‌درێت.
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی هەولێر، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/7/2020 ده‌رچووه‌، تیایدا بڕیاردراوه‌، دەوامكردنی فەرمانبەران بەشێوەی 100٪ و لە رۆژانی شەممە تا چوارشەممە بێت و كاتی دەوامكردن لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ بێت.
له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوری نێوان فەرمانبەران لە هەموو كاتێكدا لە دوو مەتر كەمتر نەبێت.
هه‌روه‌ها تەندروستی هەولێر بڕیاریشی داوه‌، سه‌ردانیكردن بەشێوەیەكی سنوردار و بەرێكخراوی ئەنجامبدرێت و نوسراو بەڕێگەی بەرید بێت و بچێت، هاوكات سەردانیكەر رێگەی پێنادرێت بچێته‌ ناو دامودەزگا تەندروستییەكان، ئەمەش لەیەر بەرژەوەندی گشتی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ده‌قی نوسراوه‌كه‌:

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group