نه‌وا
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 230 هه‌زار و 370 كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاماری رۆژانه‌ی تووشبوانه.
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، برازیل، هیندستان، روسیا و ئه‌فریقای باشور زۆرترین ژماره‌ی تووشبوانیان تێدا تۆمار كراوه.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند 5 هه‌زار كه‌س له جیهاندا به كۆرۆنا ده‌مرن و ئه‌و ژماره‌یه تاڕاده‌یه‌ك به جێگیری ماوه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به تۆماركردنی 228 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون كردبوو، ئه‌وه‌شی به به‌رزترین تۆماری رۆژانه‌ی تووشبوان ناوبردبوو.
تا ئێستا نزیكه‌ی 13 ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 570 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 543 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.