ئاژانسێكی فه‌رمی: به‌رله‌ چونی بۆ ئه‌مریكا و سعودیه‌ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئێران ده‌كات

15/07/2020 عێراق

نه‌وا
بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق سه‌ردانى تارانى پایته‌ختى ئێران بكات و دواتریش سه‌ردانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و ئه‌مریكا بكات.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئیرنا"ی فه‌رمیى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پێش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ریاز و واشنتۆن بڕیاره‌ مسته‌فا كازمى سه‌ردانى تاران بكات.
به‌پشت به‌ستن به‌ وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى و فه‌رمى، ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ تاران ئه‌نجامبدرێت و دواتر ده‌چێته‌ سعودیه‌ و ئه‌مریكا.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى له‌كاتێكدایه‌ هه‌ڵمه‌تێكى سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێرانى له‌ عیراق ده‌ستپێكردوه‌ و ده‌ستخۆشى واشنتۆن و توڕه‌یى تارانى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group