نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 110 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون و 87 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون 2 هه‌زار و 110 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 83 هه‌زار و 867 كه‌س. به‌وه‌ش عیراق له رووی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆناوه پێش چین كه‌وته‌وه، كه سه‌ره‌تا ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته‌وه بڵاوبوه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 87 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 3 هه‌زار و 432 كه‌س، هه‌روه‌ها هه‌زار و 839 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له سلێمانی 131 تووشبوو، له‌هه‌ولێر 40 تووشبوو، له دهۆك 10 تووشبوو تۆماركراون، هاوكات له سلێمانی 11 كه‌س و له هه‌ولێریش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.