رۆژهەڵاتی كوردستان.. لەسەرتای ئەمساڵەوە 45 كۆڵبەر كوژراون

03/08/2020

نەوا
بەپێی ئامارێك لە مانگی تەموزدا 11 كۆڵبەر و كاسبكاری رۆژهەلاتی كوردستان كوژراون، كە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران كراونەتە ئامانج.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، مانگی رابردوو 11 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە رۆژهەلاتی كوردستان كوژراون و 26 كۆڵبەر و كاسبكاریش برینداربوون.
بەپێی ئاماری ئەو رێكخراوەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە 45 كۆڵبەر و كاسبكار كوژراون و 103 كۆڵبەر و كاسبكاریش برینداربوون، كە زۆربەیان بەتەقەی هێزە سەربازی و ئەمنیەكانی ئێران بووە.
هاوكات بە مەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر حكومەتی ئێران بۆ راگرتنی كوشتاری كۆڵبەرانن لەلایەن چالاكوانانی ئێران و رۆژهەڵاتەوە بە هاشتاگی كۆڵبەران مەكوژن، هەڵمەتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستیپێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group