نه‌وا
كاوه شێخ سه‌ركرده له پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكى له زنجیره چیاكانى قه‌ندیل كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زارى كاوه شێخه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكى كۆنه‌بوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه له توركیا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا ناكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى دان به مافه‌كانى كورددا نه‌نێت و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانى له عیراق و سوریا نه‌وه‌ستێنێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت به‌ندكراوه كورده‌كانیش له گرتوخانه‌كانیدا ئازاد بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ماڵپه‌ڕه‌كه له زارى به‌رپرسێكى ئیداره‌ی راپه‌ڕینه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له چونی شاندی ئه‌مریكى ده‌كه‌ن بۆ چیاى قه‌ندیلن دورن له راستییه‌وه.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه شاندێكی ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له چیاى قه‌ندیل كۆبوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى رۆڵى نێوه‌ندگێڕ له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیادا بگێڕن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه.