نه‌وا
مه‌روان عه‌بود پارێزگارى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان ئاشكرایكرد، زیانه‌كانى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى به‌نده‌ره‌كه‌یان 3 بۆ 5 ملیار دۆلاره.
مه‌روان عه‌بود به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتوه "قه‌باره‌ى زیانه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت له‌نێوان 3 بۆ 5 ملیار دۆلاردایه، له‌وانه‌یه له‌وه‌ش زیاتر بێت".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له روداوه‌كه‌دا 10 ئه‌ندامى تیمى ئاگركوژێنه‌وه‌ى به‌یروت گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 300 هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه بێ جێگه و شوێنى نیشته‌جێبونن.
به‌وته‌ی پارێزگارى به‌یروت، له‌ساڵى 2014ه‌وه چه‌ندینجار هۆشدارى دراوه له روودانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پایته‌ختدا، چونكه چه‌ندین جۆر ماده‌ی گڕگرتنی خێرا و ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، كه له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، به‌شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌ڵگیراون و سه‌لامه‌تى گشتى نه‌پارێزراوه.
مه‌روان عه‌بود ده‌شڵێت "زه‌ره‌ر و زیانی ته‌قینه‌وه‌كه، گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌یروتی پایته‌خت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌سه‌ن حه‌مه‌د وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان دوپاتیده‌كاته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت بێ سه‌روشوێن بون، له‌وانه زیاترن، كه گیانیانله‌ده‌ستداوه و گه‌یشتوه‌ته 100 كه‌س.