نهوا
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگهیاند، كە دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەیان لە منداڵێكیان داوە، بە بیانووی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە ڕێگە فڕێیان داوە.
لە راگەیاندراوێكدا پۆلیسی هەولێر بڵاویكردۆتهوه، بنكەی پۆلیسی باداوەی سەر بە بەشی ڕۆژهەڵاتی پۆلیسی ناوشار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) كە دانیشتووی گەڕەکی باداوەن، دەستگیر كردووە.
به پێی راگهیهندراوهكه، تۆمەتبارەكان بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانیان داوە بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان داوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.