نه‌وا
میدیای ئێرانى ئاشكرایكرد، سه‌ركرده‌یه‌كى حزبوڵڵاى لوبنانى و كچه‌كه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له شارى تارانی پایته‌خت كوژراون.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسى فارس بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵڵا ناوی (حه‌بیب داودی)یه و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به‌ناوی مریه‌م، له شه‌قامى پاسداران له باكورى خۆرهه‌ڵاتى تاران له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه، كه به‌سوارى ماتۆڕسكیل بون، ته‌قه‌یان لێكراوه و چوار گولـلـه‌یان به‌ركه‌وتوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ماڵپه‌ڕه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، حه‌بیب داودى یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى حزبوڵڵاى لوبنانى و له نزیك ماڵه‌كه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى پێشوى سه‌رۆكی ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له تاران (كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له شارى به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودس كوژران)، ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون.