نه‌وا
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، له ساڵیادی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك كردوه و به‌دیهاتنی هیوای له وڵاتێكی ئاوه‌دان و پڕ دادپه‌روه‌ری به ئه‌سته‌م ده‌زانێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی له رۆژی 8-8-1999 ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵیادی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌یدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پۆستێكی كردوه و ده‌ڵێت "21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ئاواره‌یی و خه‌باتی شاخ و داخ، بۆ وڵات گه‌ڕاینه‌وه، به‌و هیوایه‌ی، له وڵاتێكی ئاوه‌دان و سه‌روی ئاوه‌دانی، له وڵاتێكی پڕ دادپه‌روه‌ری، كه شایانی خه‌بات و خوێن و ئه‌ره‌ق رشتنی شۆڕشگێڕان بێت، ژیان به‌سه‌ربه‌رین، به‌ڵام به‌جێهاتنی هیوایه‌كان بابه‌تێكی ئه‌سته‌مه".
ئه‌دهه‌م بارزانی ئامۆزای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه بو، ئێستاش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌یه.